|
دوو ووڵات له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
دوو ووڵات هه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
هه‌ر دووک داگیر کراون
هه‌ر دووک مافخوراون
یه‌که‌میان له هه‌موو شوێنێک ناوی دێت
له ده‌نگ و باسی هه‌موو جیهان
ڕۆژانه باسی ده‌کرێت
سه‌دان کۆنگره‌ی جیهانی بۆ ده‌به‌سترێت
سه‌دان ووڵات پشتیان ده‌گرێت
دووه‌میان که‌س پێی نازانێت
که باسی کێشه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کرێت
ته‌نها یه‌که‌م ناوی ده‌برێت
هه‌ر وه‌ک دووه‌م
له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ر نه‌بێت
که منداڵێکی یه‌که‌م ده‌گیرێت
که ماڵێکی ده‌روخێنرێت
سه‌دان کامیرا ره‌سمیان ده‌گرێت
له هه‌موو میدیاکانی جیهان پشان ده‌درێت
سه‌دان منداڵی دووه‌م ده‌کوژرێن
سه‌دان گوندی دووه‌م ده‌سووتێنرێن
به هه‌موو چه‌کێک لێده‌درێن
که‌چی نابێ
هه‌ر به زاریش باس بکرێن
بیست و یه‌ک ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن
هاونه‌ته‌وه‌ی ووڵاتی یه‌که‌من
ته‌نها گوندێکی سه‌ربه‌خۆش نیه
هاونه‌ته‌وه‌ی ووڵاتی دووه‌م بێت
یه‌که‌م یه‌ک دوژمنی هه‌یه
ئه‌ویش جوله‌که‌یه
دووه‌م چوار ده‌وره‌ی دوژمنیه‌تی
هه‌مووشیان هاوئایینی خۆیه‌تی
بیانوی دوژمنی ووڵاتی یه‌که‌م
گوایه له هه‌موو لایه‌ک ده‌رکراون
هیچ خاکێکی تریان نیه
وه گوایه له‌وێ مقه‌ده‌ساتیان هه‌یه
دوژمنانی ووڵاتی دووه‌م
جگه له خوێنمژی و به‌روبووم دزی
چی‌تریان هه‌یه ؟
دوژمنی ووڵاتی یه‌که‌م
بۆ له ناوبردنی ووڵاتی دووه‌م
هاوکاری دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی ده‌کات
دوژمنانی ووڵاتی دووه‌م
گوایه خۆیان داگیرکه‌ر نین
داوای ئازادی ووڵاتی یه‌که‌میش ده‌که‌ن
سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا
به درۆ په‌یمانی سه‌ربه‌خۆیی
به ووڵاتی یه‌که‌م ده‌ده‌ن
به ئاشکراش
دژی سه‌ربه‌خۆی ووڵاتی دووه‌من
سه‌ددام
ووڵاتی دووه‌می
کیمیاباران و ئه‌نفال کرد
له ووڵاتی یه‌که‌م
به (بطل قومي) و به (شهید)
ناوی ده‌به‌ن
ووڵاتی یه‌که‌م
به پێچه‌وانه‌ی ووڵاتی دووه‌م
قه‌ده‌غه نیه لێیان
قسه بکه‌ن ، بخوێنن
به زمانی خۆیان
به‌رزبکه‌نه‌وه ئاڵایان
هه‌ر دوو ووڵات داگیر کراون
هه‌ر دوو ووڵات مافخوراون
گه‌لانی هه‌ردوو ووڵات
ده‌کڕێن و ده‌فرۆشرێن
بازرگانیان پێوه‌ده‌کرێت
دیاره بازرگانی یه‌که‌م
له ئی دووه‌م زۆر چه‌ورتره
بۆیه له ڕاگه‌یاندن ره‌واجی باشتره
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر/ مانگی (7) ی 2007
|