|
بۆ جۆرج بۆش و
عبدالله گوڵ
به بۆنه‌ی رێککه‌وتنه‌که‌یان دژی کورد وه هێرشه‌کانی
تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی باشوور
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
یه‌که‌م: بۆ هه‌ردووکیان
کورد وه‌ک ئاوه
به گه‌رمی ده‌بێته هه‌ڵم
به ساردیش ده‌یبه‌ستێت
که‌چی هه‌ر ده‌بێته‌وه ئاو و
قه‌ت له ناو ناچێت
کورد وه‌ک ئاوه
نه‌رم و شله
له کاتی تووڕه‌بوونیش
لافاوه
دووه‌م: ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ردووکیان
کامیان تیرۆرسته؟
ئه‌وه‌ی خاکێکی داگیر کرووه
یان ئه‌وه‌ی خاکی خۆی لا خۆشه‌ویسته
کامیان تاوانی کرووه؟
ئه‌وه‌ی به زمانی خۆی قسه بکات
یان ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی زمانی کرووه
کامیان هه‌قی کوشتنی هه‌یه؟
ئه‌وه‌ی داوای ئازادی گه‌له‌که‌ی بکات
یان ئه‌وه‌ی چه‌وسێنه‌ری ئه‌و گه‌له‌یه
سێیه‌م : بۆ جۆرج بۆش
ئایا ده‌زانی ؟
کوردستان
ووڵاتێکی پارچه پارچه کراوه
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
ئه‌وانه‌ی له‌وێ ده‌ژن مرۆڤن
وه‌کو ئێوه و هه‌موو خه‌ڵکانی تر
ئایا ده‌زانی؟
چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه
جیاوازیان زۆره
* * * * *
ئێمه سه‌رمان ، دڵمان ، گیانمان
بۆ ڕاخستی
تا گه‌و‌ره‌ترین دیکتاتۆر بڕوخێنی
ئێمه سه‌رمان ، دڵمان ، گیانمان
بۆ ڕاخستوی
تا خه‌ونه‌کانت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بهێته دی
هیوادارم ئه‌م کریدیت کارده‌ت
زوو ئێکسپایه‌ر نه‌بێ و
زوو نه‌یخه‌یته ناو زبڵه‌وه
* * * * *
هه‌موو که‌سێ به‌رد ببینێ
ده‌بێته به‌رد
ئێمه چیاشمان به‌رامبه‌ره
هه‌ر نه‌بووینه به‌رد
چۆن ده‌بێ گیایه‌کی ناسک
چه‌شنی به‌ردێکی ڕه‌ق
وورد و خاش بکرێت ؟
* * * * *
کورد هه‌ر کورده
له هه‌ر کو‌ێ بێت
ڕۆژ ناتوانێ له هه‌مان کات
هه‌ڵبێت و ئاوا ببێت
دۆستی ئێوه
چۆن دوژمنیشتان ده‌بێت؟
ئاشتیخواز
چۆن تیرۆرستیش ده‌بێت؟
* * * * *
له بیر نه‌که‌ی
له به‌شی پاڵه‌وانییه‌تیت
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانت
بنووسه
له سه‌ری ساڵی 2008
له ژێر چاودێری جه‌نابتان
فڕۆکه‌کانی کمالییه‌کان
له کوردستان
شوانێک ومه‌ڕه‌کانییان کوشت
چه‌ند قوتابخانه و بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیشیان
وێران کرد
که‌سیش نه‌وێرا به‌رامبه‌رتان
قسه بکات
* * * * *
تۆ شه‌ڕ دژی تیرۆر ده‌که‌ی
که‌چی له ناو ماڵی خۆت
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تریت تیرۆریست
دانیشتی
دڵنیاشت کرد که پشتگیری ئه‌وی
ئه‌و دڵه‌ی ژانی11 ی سێپته‌مبه‌ری چه‌شتبێ
چۆن بۆ کوردکوژی و ئه‌رمه‌نکوژی
ناسووتێت؟
چۆن وه‌ک جیرالد فۆرد
شه‌ق له مرۆڤایه‌تی هه‌ڵده‌دا و
شه‌رمه‌زاری مێژوو ده‌بێت؟
* * * * *
تۆ هه‌تا بڵێی ئازا و چاونه‌ترسی
من خه‌می تۆم نیه
له دوا ڕۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتت ده‌ژی
خه‌می دۆلارمه
چۆن ئابڕۆی چووه
خه‌می ئه‌و خانمه ناسکه به‌سته‌زمانه‌مه
چۆن ئه‌و هه‌موو هه‌را و هۆریایه‌ی پاش تۆ هێمن ده‌کاته‌وه
خه‌می لێکدابڕانی په‌نجا ولایاتمه
به گه‌مژه‌یی یه‌ک دووانێکی وه‌کو تۆوه
چواره‌م: بۆ عبدالله گوڵ
هه‌ندێ گوڵ هه‌ن
وه‌کو نێرگز و به‌یبون
تاکو سیس بوون
بۆ خزمه‌تی مرۆڤ ده‌ژن
هه‌ندێکیش
وه‌کو عبدالله گوڵ
تاکو مردن
خوێنی کوردان ده‌مژن
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر
|