®
Back - Home - About - E-mail

 Welcome to Kurd Net ® Add URL | Link to us
Web Hosting
Today in the History Chat Online News RSSFree stuffArchiveDownload
Arabic NewspapersCall KurdistanHistory of EventsMoney lineWallpapersGraphicsMusic Box
PersonalArt & MusicMiscellaneousOrganizationsDocumentaryPoliticsPress & Media


 

Want to place your banner here ? send email for details



Search Kurd Net, Keyword or URL

 Kurdish Poems By Dr. Khoshnaw  - هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو - هه‌ولێر

  Dr. Xoshnaw poems page
 

 

 Email: dr.khoshnaw(at)hotmail.com -  هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو - هه‌ولێر

 سیاسیه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا



سیاسیه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو

له‌ منداڵێکی باخچه‌ی ساوایانیان پرسی
کۆی پارچه‌کانی نه‌سته‌له‌یه‌ک
ده‌کاته‌ چه‌ند نه‌سته‌له‌؟
گوتی یه‌ک نه‌سته‌له‌.

له‌ شێتێکیان پرسی
کۆی پارچه‌کانی سێوێک
ده‌کاته‌ چه‌ند سێو؟
گوتی یه‌ک سێو

له‌ قاحپه‌یه‌کیان پرسی
کۆی پارچه‌کانی ڕه‌سمێک
ده‌کاته‌ چه‌ند ڕه‌سم؟
گوتی یه‌ک ڕه‌سم

له‌ که‌رێکیان پرسی
کۆی به‌شه‌کانی (کا) ی ناو جۆڕکێک
ده‌کاته‌ چه‌ند جۆڕکه‌ (کا)؟
گوتی یه‌ک جۆڕکه‌ کا

له‌ سیاسیه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپایان پرسی
کۆی پارچه‌کانی کوردستان
ده‌کاته‌ چه‌ند ووڵات؟
گوتیان ئه‌مه‌ هاوکێشه‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزه‌ و
حه‌لی نیه!!!

دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر / ئۆکتۆبه‌ری 2007
 

 
 

Top 

 
 

Copyright © 1998-2008 Kurd Net® . All rights reserved. ekurd.net
All documents and images on this website are copyrighted and may not be used without the express
permission of the copyright holder.