|
کوردستان مانای چیه؟
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
پرسیارێکه و
پرسیان
مانای چیه کوردستان ؟
ئه‌تاتورک و نه‌وه‌کانی تا ئوردگان : -
واته خاکی تورکان
خامنه‌ئی و خومه‌ینی و شاهانشا و باپیرانی :-
واته خاکی فارس ، پارچه‌یه‌کی ئێران
حافز ئه‌سه‌د و به‌شاری کوڕی :-
هیچ مانایه‌کی نیه کوردستان
هه‌ر بوونی نیه له فه‌رهه‌نگی
هیچ زمانێکی جیهان
سه‌ددام :-
واته باکووری نیشتیمان
ئه‌وه‌ی ویستم له ناوی ببه‌م
به ئه‌نفال و کیمیاباران
عومه‌ر مو‌سا و سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان :-
واته خاکی عه‌ره‌ب
داگیرکراوه له لای کوردان
بنلادن و زه‌رقاوی :-
واته شوێنی کافران
فه‌تحێکی تریان ده‌وێ
تا بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ئایینمان
کۆفی عه‌نان :-
ئه‌و ناوه نیه
له لیستی ده‌وڵه‌تان
نه‌مبیستووه
نه له فلیمه‌کانی هۆلیوود و
نه له هیچ چیرۆک و داستان
تۆنی بلێر :-
من نازانم مانای چیه
تا نه‌پرسم له ئه‌مریکیه‌کان
جۆرج بۆش و سه‌رکرده‌کانی پێشتریش :-
تێکرا هه‌موویان
بێ ڕاوه‌ستان
گوتیان کوردستان
جۆرێکه له کریدیت کارد
به کاری دێنین هه‌ر کاتێ ویستمان
سیاسیه‌کانی کورد:-
کوردستان
باشترین ڕێگایه
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و
بوون به بازرگان
ڕۆشنبیران و دڵسۆزان و ڕه‌شوڕووتانی کورد :-
کوردستان
واته ده‌ربه‌ده‌ر بوون
ماڵ وێرانی
شه‌هید بوون
ڕزانه‌وه له زیندان
هه‌روه‌ها گوتیان
واته خۆشه‌ویستیه‌کی پر له ژان
ئه‌وه‌ی بێی ئه‌و
هیچ مانایه‌کی نیه ژیان
|