|
کورد کوردن
دکتۆر خۆشناو
تورک ده‌ڵێن
کورد تورکن
میلله‌تێکی دیکه نینه
عه‌ره‌ب ده‌ڵێن
کورد عه‌ره‌بن
خوا له خاکی ئێمه‌ی دروست کردینه
فارس ده‌ڵێن
کورد فارسن
هه‌ر به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئارینه
کوردیش ده‌ڵێن
ئێمه کوردین
میلله‌تێکی سه‌ربه‌خۆینه
خاکمان هه‌یه
زمانمان هه‌یه
جلمان هه‌یه
داب و نه‌ریتی خۆمان هه‌یه
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه
خۆیان داوه‌ته گێلی و
له راست ئه‌مه کڕوکپن
گوایه نازانن له‌م چوارانه
کامیان ڕاستگۆ و
کامیان درۆزنن
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یریشه لێرانه
که‌س نازانێ ئه‌وانه له کوێن
که داوای مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و
ناویان له خۆیان ناوه ی‌و ئێن (UN (
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر 2006
تێبینی : ئه‌م هۆنراوه‌یه له گۆڤاری (هه‌رێمی کوردستان)
له ژماره ( 433) ساڵی 2007 ز له هه‌ولێر بڵاو کراوه‌ته‌وه. |