|
ڕۆژێک دادێت
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
ڕۆژێک دادێت
یه‌ک پارچه ده‌بێت
کوردستانی مه‌زن
کوردستانیان هه‌موو ئازاد ده‌بن
ڕوو ڕه‌ش و ڕسوا ده‌بێت دوژمن
ڕۆژێک دادێت
داگیرکه‌ران
ڕه‌سم و په‌یکه‌ریان
له کوردستان تێکده‌شکێندرێن
هه‌موو وه‌کو سه‌ددام حوسێن
پاش مه‌حکه‌مه له دار ده‌درێن
ڕۆژێک دادێت
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
له ته‌ک ئاڵای ووڵاتانی دیکه‌ی جیهان
به‌رز ده‌کرێته‌وه ئاڵای کوردستان
تیرۆریستان
بۆ گه‌یشتنه به‌هه‌شت
خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه
منیش بۆ گه‌یشتنه
ئه‌و ڕۆژانه‌ی که باسم کرد له سه‌ره‌وه
شیعر به دوای شیعر
تا ده‌مێنم
به ڕووی هه‌موو جیهان ده‌ته‌قێنم
چونکه چه‌کی من ته‌نها هه‌ڵبه‌سته
به‌هه‌شتیشم کوردستانێکی سه‌ربه‌سته
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر / دیسێمبه‌ری 2006 |