|
خه‌ون
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
خه‌ونێکم دی
ووڵاته‌که‌م یه‌ک پارچه بوو
کوردیش وه‌کو خه‌ڵکانی دی
کیانی هه‌بوو
ئاڵای کوردان
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان
وه‌کو ئاڵای ووڵاتانی دیکه‌ی جیهان
ده‌شه‌کایه‌وه له ئاسمان
هه‌ر له‌و خه‌ونه
تورکیام بینی
ئه‌تاتورکیان ده‌رهێنا بوو له گۆڕ
وه‌ک پیره ماکه‌رێکی پیسی بۆر
وه‌ک جادوکه‌رێکی سه‌رشۆر
تا ئه‌م جاره‌ش
له‌گه‌ڵ دوژمنانی ڕوو ڕه‌ش
کوردستان دابه‌ش بکاته‌وه به زۆر
گوتم ده‌بێت
ئێستاش هه‌ر وه‌ک جاران بێت
نامرۆڤایه‌تی سه‌روه‌ری جیهان بێت
ده‌بێت ئێستاش
ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش
مرۆڤایه‌تی بخه‌نه ژێر پێ و
دوژمنی گه‌وره‌ی کوردستان بن
له گرمه‌ی تۆپێکی دوژمن
له خه‌و هه‌ڵسام
گوتم ئه‌ی خوای مه‌زن
بۆ ده‌بێت خه‌ونیش قه‌ده‌غه بێت؟
بۆ ده‌بێت له خه‌ونیش
تورکیا دژی ئازادیم بێت ؟
بۆ ده‌بێت له خه‌ونیش
تورکیا دژی ئازادیم بێت ؟
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر / مانگی 9 ی 2007
|