|
پێشکه‌ش
به‌و که‌سه‌ی که هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌کی بۆ
ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و یه‌ک بوون کوردستانی مه‌زنه
دکتۆر خۆشناو
له به هه‌شت
بارزانی ئاگادار کرایه‌وه
ئێستا کوردستان ئازاده
کێشه‌ی کورد بڕایه‌وه
گوتی چۆن ، به کام ڕێگا ؟
گوتیان به‌ڵێ ، ئه‌مه‌ریکا
گوتی هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م
ئه‌و قه‌ت شتی واناکا
هه‌ر دوێنێ بوو
به‌بێ ترسی خودا
شۆرشی ئێمه‌ی تێکدا
هه‌ر دوێنێ بوو
به منی گوت زوو زوو
ده‌ی کاکه
کوردستان به جێ بهێڵه و ڕاکه
گوتیان نه‌خێر ئه‌ی بارزانی
باری ئێستا تۆ نازانی
ئێستاجۆرج بۆشه سه‌رکرده
یه‌که‌م پاڵپشتی کورده
بڕوای وایه
له‌م دنیایه
ده‌بێ هه‌موو که‌س ئازاد بێ
هه‌موو که‌س له ژیاندا شاد بێ
نه‌وه‌ک (بن لادن) ێکی تر په‌یدابێ
به ئاشکرا و ڕاست و ڕاست
ده‌ڵێ ده‌گۆڕم نه‌خشه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بارزانی که ئه‌مه‌ی بیست
داوای کرد له یه‌زدانی
ڕێگای بداتێ بۆ سه‌ردانی
کوردستانی خۆشه‌ویست
* * * * *
به شادییه‌وه له ماردین
جه‌رگه‌ی کوردستانی شیرین
بارزانی نه‌مر
هاته‌وه سه‌ر ڕووی زه‌مین
به‌ڵام هه‌ر زوو
نیگه‌ران بوو
چونکه نه‌یدی
نه ئاڵای کوردستان و
نه جلی کوردی
ئه‌وه‌ی ده‌یویست
ته‌نها ووشه‌یه‌کی کرمانجی بوو
که‌چی نه‌یبیست
یێکێکی دی له‌سه‌ر شه‌قام
به کرمانجی لێی کرد سه‌لام
جندرمه‌یه‌ک هات و گرتی
به‌ره‌و زیندانێ بردی
پێی گووت نه‌فام
بۆ نازانی لێره
قه‌ده‌غه‌یه قسه‌ی کوردی
* * * * *
باس گه‌ییه ئۆردگان
بارزانیه وا له زیندان
کۆبوونه‌وه داموده‌سته‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
سه‌ریان سوڕما له بارزانی
چۆن تا ئێستاکه زیندووه
گوتیان با سه‌ری ببڕین هه‌تا زووه
چونکه هه‌ر خۆی سه‌ری مار و مێرووه
ئوردگان هه‌ستایه سه‌ر پا
گوتی نا نا ئه‌مه نابێ
ئه‌دی چی بڵێین به ئه‌وروپا
ده‌بێ به هه‌موو دنیا پشان بده‌ین
که ئێمه یارمه‌تی عێراق ده‌ده‌ین
ئێمه ڕێزی کوردان ده‌گرین
له بنه‌وه‌ش چمان ده‌وێ
واژۆی لێ وه‌رده‌گرین
* * * * *
ئوردگان گوتی به بارزانی
ره‌نگه تۆ زۆر شت نه‌زانی
ئێمه‌ین یاریده‌ده‌ری رۆڵه‌کانت
ئێمه‌ین پارێزه‌ری کوردستانت
چیتان ده‌وێ ئێمه ده‌یکه‌ین
بۆ هه‌موو شتێکتان ئاماده‌ین
ته‌نها یه‌ک شتمان لێت ده‌وێ
ئه‌وه‌ش به‌ئاسانی ده‌کرێ
هیچ نیه زۆر ئاسانه
ئیمزا بکه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه
هیچ کورد نیه له تورکیا
هه‌مو تورکن زۆر دڵنیا
ئیمزا بکه که ئۆجه‌لان
تیرۆرسته به بێ گومان
ئیمزا بکه ئاسان و سووک
ده‌ست هه‌ڵده‌گرن له که‌رکوک
ئیمزا بکه تا ده‌مێنن
واز له ئاڵای کوردستان دێنن
که ئه‌مه‌ی بیست بارزانی
له هه‌موو دڵیه‌وه
به هه‌موو هێزیه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی توانی
تفێکی کرده ناو چاوانی
وه‌ک کۆترێکی باڵ نه‌خشین
ده‌ستی کرد به فڕین
دایه شه‌قه‌ی باڵان
به‌رز بۆوه بۆ ئاسمان
گوتی دیاره جۆرج بۆشیش
هێڕ و هوڕ و بێ ئاگایه
نازانێ سێ به‌شی کورد
وا له ژێر ده‌ستی تورکیایه
* * * * *
بارزانی ڕۆیشت بۆ مهاباد
ڕۆژانی شۆرشی بێته‌وه یاد
له نه‌وه‌ی قازی
پیرۆز بکات کوردستانی ئازاد
که‌چی کاتێ به‌وێ گه‌یشت
هه‌ر زوو به زوو تێگه‌یشت
ئێستاش ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ده‌رنه‌چووه له ژێر ده‌ستان
هێشتا خاکی پیرۆزی کورد
پاک نه‌بۆته‌وه له پاسداران
هێشتا خوێندنی کوردی
حه‌رامه له خوێندکاران
هێشتا ئاڵای دوژمنه
له جێی ئاڵای کوردستان
* * * * *
به هێمنی و له سه‌رخۆ
دابه‌زی له قامشلۆ
له به‌ر ده‌م قوتابخانه‌یه‌ک
ڕاوه‌ستا بۆ ماوه‌یه‌ک
نووسینه‌کانی سه‌ر دیوار
سه‌رنجی ڕاکێشا یه‌که‌م جار
گوتی ئاخ ئه‌مه چیه ؟
(وحد‌ة) (حریة) و (أمة ألعربیة)
دڵی که‌وته له‌رزین
که بینی ئاڵای فه‌له‌ستین
گوتی چ شتێکی سه‌راوبنه!
داگیرکه‌ر دژی داگیرکردنه!
ئه‌وه‌ی بۆ ئازادی داواکه‌ر بێ
چۆن ده‌بێ خۆی داگیرکه‌ر بێ ؟
ئه‌وه‌ی دروشمی ئازادی هه‌ڵگرێ
چۆن ده‌بێ خۆی چه‌وسێنه‌ر بێ ؟
بۆ کامیان بێکه‌س ترن ؟
کامه‌یان چه‌وساوه‌ترن ؟
کامه‌یان زیاتر له بیر کراون ؟
کامه‌یان به کیمیاوی لێدراو‌ن ؟
کامه‌یان زیاتر بێ به‌شن له ژیین ؟
خه‌ڵکی کوردستان یان فه‌له‌ستین ؟
* * * * *
ئه‌م جاره‌یان
له که‌رکوک ، له ره‌حیماوه
بارزانی دابه‌زی
بۆ سه‌ردانی ئه‌م ناوه
پیره‌ژنێک لێی کرد پێشوازی
گوتی ده‌تناسم ، تۆ بارزانیی
کورد ئێستاش به تۆوه ده‌نازی
پێی راگه‌یاند
زوو تێی گه‌یاند
که‌رکوک ئێستاش برینداره
هێشتا ژێر ده‌سته‌ی نه‌یاره
هێشتا ده‌کوژرێن خه‌ڵکی بێ تاوان
چ له کورد و چ له تورکمان
هێشتا ته‌عریبه‌که‌ی صه‌دام
به‌رده‌وامه وه‌کو جاران
هێشتا شه‌ریفێک نیه له دوژمنان
به ئاشکرا و ڕاست و ڕه‌وان
بڵێ که‌رکوک به‌شێکه له کوردستان
* * * * *
ئه‌م جاره‌یان بارزانی
دابه‌زی له سلێمانی
بینی منداڵێکی چاو گه‌شی کورد
به ئاڵای کوردستان یاری ده‌کرد
وه‌ک چۆن عاشقێک یاره‌که‌ی خۆی
له باوه‌ش ده‌گرێ و ده‌مرێ بۆی
وه‌ک چۆن دایکێک کۆرپه‌که‌ی
پاش ماوه‌یه‌ک جیابوونه‌وه لێی
تێر ماچ ده‌کا ، ده‌ینووسێنێته سینگی خۆی
هه‌زار ئه‌وه‌نده ، ملیۆن ئه‌وه‌نده ، بارزانی
له باوه‌شی گرت ئاڵای کوردستانی
تێر سه‌یری کرد ، تێر بۆنی کرد
تێر ماچی کرد ، هه‌تا توانی
فرمێسکی شادی به گوڕ
هاته خوارێ له چاوانی
گوتی ئۆخه‌ش ئه‌ی خودایه
ئه‌م جاره‌ش شاد بوومه‌وه به‌م ئاڵایه
منداڵه‌که سه‌بری نه‌ما
له بارزانی سه‌ری سوڕما
گوتی توخوا باپیره گیان !
بۆ ده‌ستت کردووه به گریان ؟
ده پێم بڵێ توخوا تۆ کێی ...... کێ ؟
بۆ ئه‌و ئاڵایه‌ت ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێ ؟
گوتی ڕۆڵه تۆ نازانی ؟
من بارزانیم ، بارزانی
گوتی ئه‌ی بۆ هاتووی بۆ سلێمانی ؟
نازانی ئێره قه‌ده‌غه‌یه بۆ بارزانی ؟
ئه‌وه‌ی بارزانیه نایه‌ته ئێره
شوێنی ئه‌وان له هه‌ولێره
* * * * *
له هه‌ولێر تا سه‌ری ڕه‌ش
بوو به هه‌ڵڵا و ده‌نگه ده‌نگ
هه‌موو شوێنێک ڕازاندراوه
ڕێک و پێک و ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
له مزگه‌وتان بانگ راهێشترا
له که‌نیسان لێدرا زه‌نگ
گه‌وره و گچکه تێکهه‌ڵکژان
ده‌ستی پێ‌کرد شایی و ئاهه‌نگ
ده‌نگی ده‌هۆڵ و زوڕنا هه‌ڵیپه‌ڕاند
کوڕی لاو و کچی شه‌نگ
له هه‌موو لایه‌ک نووسرا
هاوار کرا به به‌رزترین ده‌نگ
به‌خێر بێیه‌وه ئه‌ی بارزانی
ئه‌ی سه‌رۆکی ئازا و چه‌ڵه‌نگ
* * * * *
به قورگێکی پڕ له گریان
بارزانی ده‌ستی کرد به ووتاردان
گوتی ڕۆڵه‌کانم ، ئه‌ی به‌ڕێزان
ئه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌ی چه‌وساوه‌ترین گه‌لی جیهان
مۆزیقا و گۆرانی ڕاگرن
واز بێنن له زوڕنا لێدان
من دڵم هیچ خۆش نیه
به بار و زروفی ئێستاتان
من غه‌مگینم که تا ئێستا
پارچه پارچه‌یه کوردستان
من غه‌مگینم که تا ئێستا
کوردی قه‌ده‌غه‌یه له زۆربه‌تان
من غه‌مگینم که تا ئێستا
یه‌کگرتوو نین له ناو خۆتان
من غه‌مگینم که تا ئێستا
پشتتان به‌ستووه به دوژمنان
ده یه‌ک بگرن ، ده یه‌ک ده‌نگ بن
ده یه‌ک ده‌ست بن وه‌ک جوله‌کان
به ماڵی خۆتان بزانن
هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان
مه‌یێڵن نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری
هه‌رگیز بڵاوبێته‌وه له ناوتان
مه‌یێڵن قه‌ت پاره‌و پول
له ناو ببا هیوا و ئاواتتان
مه‌یێڵن هه‌ستی پیرۆزی کوردایه‌تی
له ناو بچێت ، بۆ گیرفانتان
* * * * *
(کاکه) و (مامه) به‌ڕێزه‌وه
هه‌ستانه سه‌ر پێ ، پێکه‌وه
گوتیان ئه‌ی ڕابه‌رمان بارزانی
تۆ گه‌وره‌ی هه‌موومانی
ئێمه هه‌موو نه‌وه‌ی تۆین
هه‌ر له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ی تۆین
ئێستا باری جیهان گۆڕاوه
وه‌ک سه‌رده‌می تۆ نه‌ما‌وه
نه‌خشه‌ی جیهان له گۆڕینه
دیموکراسی ڕێگای ژیینه
ئه‌مه‌ریکاش ته‌مبێ بووه
شه‌قی (بن لادن) ی خواردووه
پاڵپشتی کورد ئه‌مریکایه
به‌هێزترین ووڵاتی دونیایه
له سایه‌ی دیموکراسی ، ئه‌مڕۆ
کورد وه‌ریگرتووه مافی خۆ
له عێراق بۆ کورد ئازادیه
ڕۆژی خۆشی و شادیه
که‌س ناتوانێ وه‌کو جاران
بمانخاته‌وه ژێر پێیان
ئیداره‌ی کورد به ده‌ست کورده
کوردیش له‌مه ده‌ست و برده
به هێمنی و دیبلۆماسی
به تێگه‌یشتن و دیموکراسی
به‌ره‌و کوردستانی سه‌ربه‌خۆ
هه‌نگاو ده‌نێین ڕاسته‌وخۆ
* * * * *
بارزانی گوتی ڕۆڵه‌کانم
باش گوێ بگرن له وته‌کانم
دووباره مه‌که‌نه‌وه هه‌ڵه‌که‌ی من
پشت مه‌به‌ستن قه‌ت به دوژمن
دوژمن هه‌ر دوژمنه‌که‌ی جارانه
گه‌رچی جیهان به‌ره‌و گۆڕانه
(جۆرج بۆش) ی سه‌رکرده
فه‌رقی نیه هه‌ر (فۆرد) ه
(رایس) یش هه‌ر (کێسنجه‌ر) ه
گه‌رچی له‌گه‌ڵتان براده‌ره
گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن ئه‌وانه
کورد له باکوور بۆ ئه‌وهانه ؟
ده‌نگی تۆپ و گولله باران
ده‌هه‌ژێنێ چیایه‌کانی کوردستان
ئه‌ی بۆ ناگاته گوێی ئه‌وان ؟
بۆ ئه‌وه‌نده ڕه‌قه دڵیان ؟
بۆ بێده‌نگه هه‌موو دونیا ؟
له ڕاست تاوانانی تورکیا
صه‌دام ڕۆیی به‌ڵام باش بزانن
هه‌زاران صه‌دام له ڕێگاتانن
پشت مه‌به‌ستن به دوژمن
پشت ببه‌ستن به یه‌کگرتن
پشت ببه‌ستن به برایه‌تی
پشت ببه‌ستن به کوردایه‌تی
له ناو ببه‌ن هه‌ژاری
بڵاوبکه‌نه‌وه زانیاری
بۆ پێشخستنی کورده‌واری
زانست بکه‌نه دیاری
سور بن له سه‌ر ئاڵای کوردستان
هه‌رده‌م بشه‌کێته‌وه له ئاسمان
ئه‌م ئاڵایه نیشانه‌یه
بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ، واته هه‌یه
له مێشکتان بێ کوردستانی مه‌زن
له بستێکی خاکتان خۆش مه‌بن
پیاوکوژ مه‌بن وه‌ک تیرۆرستان
چه‌ک هه‌ڵگرن بۆ به‌رگریتان
مه‌یێڵن بیری ته‌سکی حزبایه‌تی
له‌بیرتان بباته‌وه کوردایه‌تی
ده بڕواننه ژاپۆن
چۆن وا پێشکه‌وتوون ، چۆن ؟
ئه‌وانیش وه‌کو کوردان
به هه‌موو چه‌کێک لێدران
کۆڵ‌یان نه‌دا له ژیان
هه‌ر به‌رده‌وام تێکۆشان
به زانست و پێشکه‌وتن
به یه‌کێتی و کارکردن
بزانن ئێستا ئه‌وان
داگیریان کردووه جیهان
ده بڕواننه جوله‌کان
ده‌رس وه‌رگرن لێیان
به یه‌کگرتن و تێکۆشان
چۆن پاراستوویانه (کیان)
به یه‌کگرتنی خۆیان
کۆنترۆلیان کردووه جیهان
وه‌ک ئه‌وان پاره و ماڵتان
فیدا بێ بۆ گه‌ل و ووڵاتتان
داگیر بکه‌ن ئینته‌رنێت
با بۆ ناساندنی کورد بێت
با تێبگه‌ن هه‌موو جیهان
کوردیش مرۆڤن وه‌کو ئه‌وان
با تێبگه‌ن هه‌موو جیهان
بۆ پارچه پارچه بێت کوردستان ؟
منداڵی کورد فێر بکه‌ن
له کوردایه‌تی تێبگه‌ن
با بزانن ئه‌وان
تا کوێیه سنووری کوردستان
با بزانن ئه‌وان
مێژوو و ڕابردووی کوردان
با کوردستانیان خۆش بوێ
ڕزگاری کوردیان بوێ
ئه‌وه‌یه ئامۆژگاری من
پشت مه به‌ستن به هیچ دوژمن
پشت ببه‌ستن به کوردایه‌تی
به ئیراده‌ی گه‌ل ، به یه‌کگرتن
* * * * *
بارزانی به غه‌م و په‌ژاره‌وه
به‌ره‌و به‌هه‌شت گه‌ڕایه‌وه
ده‌وریان لێدا هه‌ڤاڵانی
گوتیان ئه‌ی سه‌رۆک بارزانی
بۆ غه‌مباری ؟ بۆ په‌ریشانی ؟
خۆ تۆ له به‌هه‌شتی یه‌زدانی
گوتی ئه‌ی هه‌ڤاڵان ، ئه‌ی به‌ڕێزان
ئێوه بێ ئاگان له باری جیهان
گه‌رچی وام له به‌هه‌شتی یه‌زدان
به‌ڵام هه‌رگیز نابم شادومان
که هێشتا ووڵاته‌که‌م کوردستان
پارچه پارچه‌یه و له ژێر ده‌ستان
که هێشتا زمانی کوردی ڕه‌وان
قه‌ده‌غه‌یه له زۆربه‌ی کوردان
هێشتا ئازادی کوردستانی مه‌زن
کورد ده‌یبینێ به‌س به خه‌ون
هێشتا چیایه‌کانی کوردستان
به‌رده‌وام ده‌کرێن بوردمان
هێشتا کوردان ده‌گیرێن
له ماڵی خۆیان ده‌رده‌کرێن
هێشتا کوردان له دار ده‌درێن
که‌چی هه‌ر ئه‌وان تاوانبار ده‌کرێن
هێشتا بێده‌نگه هه‌موو جیهان
له ڕاست چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردان
زۆر ووڵات هه‌ن له جیهان
بچووکن به قه‌د شارێکی کوردان
زۆر نه‌ته‌وه ، جوان دیاره
له کوردان که‌مترن به ژماره
که‌چی سه‌ربه‌خۆنه و ئازادن
له ووڵاتی خۆیاندا شادن
هه‌موو که‌سێ سه‌ربه‌سته
که‌چی هه‌ر کورد ژێرده‌سته
جا چۆن من دڵم خۆش بێ
با جێگاشم به‌هه‌شت بێ
تا کوردستان سه‌ربه‌ست نه‌بێ
خاکه‌که‌ی یه‌ک پارچه نه‌بێ
دڵی من قه‌ت شاد نابێ
با به‌هه‌شتیشم جێگا بێ
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر/ 2006
چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
1. نووسینی ئه‌م هۆنراوه‌یه هه‌شت مانگی خایاندووه. له
سه‌ره‌تای مانگی (3) تا سه‌ره‌تای مانگی (11) ی (2006)
ی زایینی .
2. ئه‌م هۆنراوه‌یه له ژماره (11-12) ی ساڵی (2007)ز
ی گۆڤاری ستانده‌ر له هه‌ولێر له ژێر ناونیشانی( ئه‌مڕۆی
کوردستانی مه‌زن له گه‌شتێکی بارزانیدا) بڵاو کراوه‌ته‌وه.
3. وه‌کو نامیلکه‌یه‌ک به ناوی ( ئه‌مڕۆی کوردستانی مه‌زن
) له لایه‌ن ده‌زگای ته‌فسیر له هه‌ولێر چاپکراوه‌و له
مانگی (7) ی ساڵی (2007)ز بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئێستاش له
کتێبخانه‌ی ته‌فسیر له هه‌ولێر ئه‌م نامیلکه‌یه به ده‌ست
ده‌که‌وێت.
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر
17/11/2007
|