|
پرسیارێک
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
ئایا ده‌بێت ؟
ڕۆژێک دابێت
فارس و تورک و عه‌ره‌ب
زۆر به ئه‌ده‌ب
بڵێن ها کورد
ئه‌وه خاکت
ئه‌وه مافت
ئه‌وه سنوورت
ئه‌وه ئاڵات
بڵێن ئه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
ئیتر با به‌س بێت بۆمان
چه‌وساندنه‌وه‌تان
پێشێلکردنی مافتان
ئیتر با به‌س بێت بۆمان
داگیر کردنی کوردستان
بۆ نازانن ئه‌وان ؟
له دڵی هه‌موو کوردان
نه‌خشه‌ی کوردستان هه‌یه
بۆ نازانن ئه‌وان ؟
له مێشکی هه‌موو کوردان
شۆرشی ئازادی هه‌یه
بۆ نازانن ئه‌وان ؟
ڕۆژێ دادێ کوردستان
ده‌بێته گۆڕستان
بۆ هه‌موویان
بۆ هه‌موویان
بۆ هه‌موویان
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر |