|
ئاڵای کوردستان
(پێشکه‌ش به‌و که‌سه‌ی که سووره له سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاڵای کوردستان)
هۆنراوه‌ی دکتۆر خۆشناو
من نازانم بۆ دوژمنان
ئه‌وه‌نده ده‌ترسێن له ئاڵای کوردستان ؟
نایانه‌وێ هه‌رگیز
بشه‌کێته‌وه له ئاسمان !
تۆ بڵێی له ره‌نگه سووره‌که‌ی
هێمای خوێنی شه‌هیدان
شه‌رم بکه‌ن ئه‌وان ؟
که پێیان ده‌ڵێ
ئه‌ی داگیرکه‌ران
ملیۆنه‌ها کوردی بێ تاوان
به ده‌ستی ئێوه تیرۆر کران
یا له ره‌نگه سه‌وزه‌که ؟
یا له ره‌نگه سپیه‌که ؟
که هه‌ر یه‌ک
پاک و بێگه‌ردی کورد ده‌رده‌کا
پێیان ده‌ڵێن
کورد مرۆڤه وه‌کو ئێوه
بۆ ده‌یانخه‌نه ژێر پێوه ؟
یا له‌و ڕۆژه زه‌رد و جوانه
که هێمای شۆرشی کوردانه ؟
پێیان ده‌ڵێت کورد وه‌ک ڕۆژه
که‌س ناتوانێ بیڕوخێنێ
ئه‌وه‌ی لێی نزیک بێته‌وه ده‌یسووتێنێ
ئای له‌م نائینسانیه
له دونیادا که‌سێ نیه
ئاڵای خۆی دابگرێ و
ئاڵای یه‌کیتر هه‌ڵبکه
ئه‌ی بۆ ده‌بێ کورد وا بکه ؟
ئه‌ی بۆ ده‌بێ کورد وا بکه ؟
ئه‌ی دوژمنان ده پێم بڵێن
له دونیا
کورد به ته‌نیا
بۆ وا بکه؟
بۆ وا بکه؟
بۆ وا بکه؟
دکتۆر خۆشناو
هه‌ولێر
ئه‌م هۆنراوه‌یه له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره 2263
ڕۆژی دووشه‌ممه 11/9/2006 بڵاوکراوه‌ته‌وه
|