|
ڕۆنكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی
میدیای ئلكترۆنی كوردستان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی د.كه‌مال
سه‌ید قارد
یه‌كێتی میدیای ئلكترۆنی كوردستان له نزیكه‌وه
چاودێرێ كێشه‌ی د.كه‌مال سه‌ید قادر ده‌كات، به تایبه‌ت
بڕیاری زیندانیكردنی كه له لایه‌ن دادگایه‌كی تایبه‌ت
له شاری هه‌ولێر بۆی بڕاوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی
نووسینی دوو بابه‌ت، تیایاندا هه‌وڵی ناوزڕاندنی سه‌ركرده‌كانی
كوردی دابوو، و ئه‌و لایه‌نانه په‌نایان بۆ دادگا
بردبوو و پاشان دادگای هه‌ولێر حوكمی 30 ساڵ زیندانی
بۆی بڕییه‌وه كه به‌ڕای ئێمه سزاێكی قورسه و
نادادوه‌ره.
ئێمه له یه‌كێنی میدیای ئلكترۆنی كوردستان له
كاتێكدا پشتگیری سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین
كه كار پێی بكرێت، له وه‌رگرتنی مافی تاكه‌كان، له
هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه
پێویسته یاساكان دادپه‌روه‌رانه بن و له گه‌ڵ ڕۆحی
سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كوردستانی نوێ و
دیموكرات بگونجێن.
هه‌ر له‌و تێروانینه‌وه و له‌به‌ر مه‌ترسی ئێمه له
پێشێلكردنی پانتای ئازادی بیر و ڕا له كوردستان، به‌كێتیه‌كه‌مان
نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز
مه‌سعود بارزانی كرد، تیایدا نا‌ڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕی
له سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه نووسه‌ر به‌كاریهناوه له
نووسینه‌كانیدا، هه‌روه‌ها ڕازینه‌بوونی خۆمان له‌سه‌ر
ئه‌و حوكمه‌یه‌ی كه پێدراوه به به‌ڕێزی ڕاگه‌یاند.
هاوكات داوامان كرد له سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌سه‌لاَتی
ده‌ستووری و یاسایی خۆی به‌كاربێنێت بۆ ئه‌وه‌ی د. كه‌مال
ئازاد بكرێت یان حوكمه‌كه‌ی سووكتر بكرێت و به شێوه‌یه‌كی
شه‌فاف دادگایی بكرێت.
یه‌كێتی میدیای ئلكترۆنی كوردستان
|

Dr Kamal Said Qadir, Austrian citizen, an
international legal expert, writer and human rights
activist
Photo: DIHA |