®
Back - Home - About - E-mail

 Welcome to Kurd Net ® Add URL | Link to us

Web Hosting

Today in the History Chat Online News RSS Free stuff Archive Download
Arabic Newspapers Call Kurdistan History of Events Money line Wallpapers Graphics Music Box
Personal Art & Music Miscellaneous Organizations Documentary Politics Press & Media

 


Want to place your banner here ? send email for details



Search Kurd Net, Keyword or URL

 

ده‌یه‌مین ساڵرۆژی راگه‌یاندنی رزگاری‌ی پیرۆز بێت

  Send by KANIYA RASHID HASSAN [kaniya.rashid_hassan@telia.com]

Kurd Net is NOT responsible of the content of the article

 2003


You need windows XP to view the text correctly-

  ده‌یه‌مین ساڵرۆژی راگه‌یاندنی رزگاری‌ی پیرۆز بێت

كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵكی كوردستان !
كرێكاران ... به‌شمه‌ینه‌تان !
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی رزگاری‌ی !


ئه‌مساڵ به‌شكۆوشانازییه‌كی گه‌وره‌وه پێشوازی له‌ده‌یه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی حزبمان، حزبی رزگاری‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌گه‌شبینی و باوه‌ڕێكی زۆرتر به دوارۆژیشه‌وه له یازده‌مین به‌هاری كاركردن ده‌ڕوانین.به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له‌ تێكڕای‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبمان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی وڵاتویستی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن
وبه‌ختیارییان بۆ ده‌خوازین .. هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌‌دا له‌ كاتێكدا سڵاوی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداری بۆ
گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌نێرین و له به‌رامبه‌ر مه‌زنی قوربانیدا كڕنووش
‌ده‌به‌ین و به‌ڵێنیان پێ ده‌ده‌ین تا گه‌یشتن به‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ گه‌لێكی به‌ختیار ،
درێژه پێده‌ری رێگه‌یان ده‌بین.
ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌باشوری كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی پاوانخوازی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی
گۆره‌پانی سیاسی هه‌نگاوی خێرا و كرده‌یی هه‌ڵده‌گێرایه‌وه و دوو ته‌وه‌ره‌یی جۆش ده‌دراو،
لایه‌نه‌كانی هێڵی سێیه‌میش له‌ژێر گوشاری تاقه‌ت پرۆكێندا وندا ده‌بوون و بازاڕی پله‌وپایه‌و
تامیكردنی تێكۆشه‌رانیش بره‌وی پێده‌درا ،له‌سێبه‌ری ئه‌وململانێیه ناڕه‌واو ڕه‌وته‌ ئاوارته‌یه‌دا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره چاوشاركێ‌ی له گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین و خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا
ده‌كرد ، قۆناغه‌كه‌ خوازیاری خۆ نوێكردنه‌وه‌و له دایك بوونێكی تازه‌بوو ! ئا له‌و كاته‌دا باڵی
چه‌پ و سه‌ربه‌خۆ خوازی ناو دووه‌مین كۆنگره‌ی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان پێی له ‌سه‌ر
دیارده‌ی فره حزبی و خواستی سه‌ربه‌خۆیی داگرت و به‌ڵێنیدا به خۆیدا بچێته‌وه‌و درێژه به
كاروانی تێكۆشانی رابردووی بدات،ئه‌وه بو له‌ 1993.8.15دا حزبی رزگاری‌ی كوردستان
وه‌ك ئه‌زمونێكی نوێ و درێژه پێده‌ری ئه‌و ره‌وته‌ڕاگه‌یه‌نرا و ، دروشم و ئارمانجه‌كانی
خۆی بۆكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خسته روو .
ئه‌مرۆ دوای ده ساڵ تێپه‌ڕبوون ، مێژووی سه‌رده‌م ڕاستی و دروستی ئه‌و ئارمانجانه
ده‌سه‌ڵمێنێ كه له پێناویاندا رزگاری‌ی راگه‌یه‌نراوه . له‌ پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
كوردستان ، حزبی رزگاری‌ی یه‌كه‌مین لایه‌نی سیاسی كوردستان بووه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای
راگه‌یاندنیه‌وه‌ دروشمی ریفراندۆمی به‌رزكردۆته‌وه و به‌درێژایی ده ساڵی رابردووش خه‌باتی
بۆ كردووه،ئه‌مرۆ خواستی ریفراندۆم له دروشمی حزبێك هه‌ورازتر هه‌ڵكشاوه وبۆته خواستی
رۆشنبیران و زۆرینه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌‌ی كورده‌واری له‌ ده‌وریدا كۆده‌بنه‌وه،
هه‌روه‌ها خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانی باشوورو
باره‌گای زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه . حزبی رزگاری‌ی باوه‌ڕی وابووه
كه ده‌بێ حزبایه‌تی‌له‌ دۆخی‌ئاسایی‌وهاوچه‌رخیدا ژیان بكات و. بۆیه هه‌رگیز په‌نای‌بۆ
میلیشیای چه‌كدارانه‌نه‌بردووه‌و بڕوای وابووه كه‌ ده‌بێ ته‌واوی كێشه‌كان به‌ دایه‌لۆك
و وتوو وێژ یه‌كلایی‌بكرێنه‌وه،ئه‌مرۆده‌بینین‌كاروانه‌كه‌به‌وئاراسته‌یه‌رێ‌ده‌برێ،ته‌نانه‌ت
زۆرینه‌ی‌دروشم وخواسته‌كانی حزبی رزگاری‌ی بوونه‌ته خواستی جه‌ماوه‌ری و رۆژ
دوای‌رۆژیش لایه‌نگری‌زۆرتریان بۆ په‌یدا ده‌بێ .
ئه‌مرۆ له‌كاتێكدا یادی راگه‌یا‌ندنی رزگاری‌ی‌ده‌كه‌ینه‌وه‌و،بوێرانه‌ش‌مێژووی ده‌ساڵه‌مان
ده‌خوێنینه‌وه ، ویژدانمان ئاسوده‌یه‌و مێژوومان پڕ شانازی‌یه‌چونكه كارێكی وانه‌كراوه
له‌به‌رامبه‌ر مێژوودا شه‌رمه‌زار و ریسوا بین . رزگاری‌ی حزبی هه‌ڵوێستی شۆرشگێرانه
‌بووه‌و له‌گه‌رمه‌ی رووداوه‌كاندا هه‌ڵوێستی‌خۆی‌دیاركردووه وباجی‌هه‌ڵوێسته‌كانی ‌داوه.
رزگاری هه‌میشه نه‌فره‌تی له شه‌ڕی نیو خۆی كردووه‌و هه‌رگیزیش نه‌بۆته پارسه‌نگی
ئه‌و جۆره شه‌ڕانه.رزگاری‌ی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی‌خۆی‌پاراستووه‌و ئاماده‌نه‌بووه
به‌ هیچ نرخێ بیگۆڕێته‌وه‌و‌ماده‌لایشی بۆ هیچ‌كه‌س و لایه‌نێك‌نه‌كردووه، بۆیه ئه‌مرۆ
هه‌ڵوێستی راشكاوو بڕیار دانی سه‌ربه‌خۆ ناسنامه‌ی رزگارییه‌و لێی جوودا ناكرێته‌وه .
له‌ ده‌یه‌مین ساڵیادی رزگارییدا پێویسته دان به‌و راستیه‌دا بنێین كه له‌به‌ر ره‌وش و
كاودانی ئاوارته‌ی كوردستان وسیاسه‌تی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتداران و،له‌به‌رئه‌وگوشاره
جۆراو جۆرانه‌ی كه به‌رده‌وام له سه‌ری بووه چالاكیه‌كانی لێ سنووردار كراوه ، حزبی
رزگاری‌ی نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست گه‌شه‌ بكات‌وده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته‌سه‌رجه‌م تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵ و ئارمانج ودروشمه‌كانی شیبكاته‌وه،لێره‌دا ئه‌ركێكی گرنگ و گه‌وره‌تر ده‌كه‌وێته
سه‌ر شانی ئه‌ندامانی رزگاری‌ی وده‌خوازی شێلگیرانه‌ترو لێبراوه‌نه‌تر كارو چالاكیه‌كانیان
درێژه پێ بده‌ن .
ئه‌مساڵیش له‌كاتێكدا ساڵیادی رزگاری‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌كه به‌داخه‌وه هێشتا دوو حكوومه‌تی
وه‌كو ساڵانی پێشوو له ئارادایه و تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه بێ‌ئاكام ماونه‌ته‌وه كه
بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نیو ماڵی كورده‌واری درابوون . به‌م بۆنه‌یه‌وه دڵسۆزانه بانگ له
ده‌سه‌ڵاتداران‌ده‌كه‌ین‌و‌لێیان ده‌خوازیین هه‌رچی زووتره په‌له‌ بكه‌ن‌وحكوومه‌تی‌یه‌کگرتوو
پێك بهێنن و جه‌ماوه‌ری كوردستان له نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێ رزگار بكه‌ن و هیوایان بۆ
بگێرنه‌وه .
ئه‌مرۆ ده‌یه‌مین ساڵیادی حزبی رزگاری‌ی له كاتێكدا ده‌کرێته‌وه كه گه‌لی كوردستان به
هه‌ره‌سی رژێمی داگیر كه‌ر شاگه‌شكه‌یه‌و خۆری رزگاری‌ی یه‌كجاره‌كیش له ئاسۆدا خۆی
ده‌نوێنی . له‌م قۆناغه‌دا مێژوو داوا ده‌كات و رامان ده‌سپێری كه خاوه‌ندارێتی راستین
له دۆزی ره‌وای گه‌ل‌ونیشتماندابكرێت.له‌م پێوه‌ندیه‌دا داوا له كۆمه‌ڵانی‌خه‌ڵكی‌كوردستان
ده‌كه‌ین كه‌ بوێرانه بێنه مه‌یدان و چیتر ویست و ئیراده‌ی خۆیان به دوژمنان‌نه‌سپێرن،
چونكه ئه‌مرۆ ده‌رفه‌تێكی زێرین هاتۆته پێش و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه كه گه‌ل بڕیار له
له چاره‌نووسی خۆی بدات و كێشه‌كه یه‌کلایی بكاته‌وه و رێگه نه‌دات به‌ره‌و ئێراق و
ئێراقچێتیی بگێرنه‌وه .
ده‌یه‌مین‌ساڵیادی‌راگه‌یاندنی حزبمان،حزبی‌رزگاری‌ی‌كوردستان‌ده‌كه‌ینه‌مه‌كۆی‌بانگكردنی
لایه‌نه‌چه‌پ‌وسه‌ربه‌خۆخوازه‌كان‌بۆیه‌كخستنی كارو چالاكی،پێكهێنانی ناوه‌ندێكێ هاوبه‌ش
كه بتوانی وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ بداته‌وه .

*سڵاو بۆ رزگاری‌ی له ده‌یه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنیدا .
*سڵاو له كرێكاران و به‌شمه‌ینه‌تانی گه‌له‌كه‌مان .
*سڵاو له تێكۆشان و خۆراگری گه‌ل .
*سڵاو له سه‌ربه‌خۆ خوازانی كوردستان .
*سه‌ركه‌وی خه‌بات له پێناو كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و گه‌لێكی به‌ختیاردا .

2003.8.15 مه‌كته‌بی سیاسی
سلێمانی- باشووری كوردستان حزبی رزگاری‌ی


 

 


Copyright © 1998-2008 Kurd Net® . All rights reserved. ekurd.net
All documents and images on this website are copyrighted and may not be used without the express
permission of the copyright holder.